ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسای سزادانی تورکیای پەسەندکرد


پڕۆژە یاسای سزادانی تورکیا کە بەھۆی ھێرشی ئەو ولاتە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان لە دژی  ئامادە کرابوو، لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەراندا بە ٤٠٣ دەنگ پەسەند کرا.

یاساکە پێویستی بەوە هەیە بنێردرێتە کۆنگرێس و ئەوانیش پەسەندی بکەن تا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


ئەگەر یاساکە لە کۆنگرێس بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامان پەسەند بکرێت ئەوا پێویستی بە ڕەزامەندی سەرۆکی ئەمریکا نابێت و ڕاستەوخۆ دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، بەڵام ئەگەر لە کۆنگرێس بە زۆرینەی سادە(٥٠+١) پەسەند بکرێت ئەوکات  بۆ جێبەجێ کردنی ڕەزامەندی سەرۆکی ئەمریکای دەوێت.

لیندزی گراھام ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکاو یەکێک لە پشتیوانانی کورد، لە تویتەر  ڕایگەیاند، خۆشحاڵن بە پەسەند کردنی یاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەن وەریبگرن و وەک خۆی لە کۆنگرێس تێییپەڕێنن.

گراھام دەشڵێت: ئەردۆغان ئاژاوەیەکی دروست کردووەو پێویستە باجەکەی بدات. بەدڵنیایی ئەوەش دەدات کە کۆنگرێس لەگەڵ ھەسەدەو کورددا دەبێت.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget