مه‌زڵوم كۆبانێ زانیاریی نه‌بیستراو له‌باره‌ی‌ كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئاشكراده‌كات


رۆژنامه‌نوسێكی كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئەمەریکی ئاشكرایده‌كات، ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم كۆبانێ پێی راگه‌یاندووه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیارییان له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی هه‌بووه‌ و كاتی كوشتنی له‌هه‌مان شوێن بووە.

 "بنیامین هال" ی ڕۆژنامەنووسی  كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی  رایگه‌یاندوه‌ "ژه‌نه‌ڕال مه‌زڵوم، فه‌رمانده‌ی گشگتی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات پێی راگه‌یاندم، سه‌رچاوه‌یه‌كیان له‌ نێو داعشدا هه‌بووه‌ و له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ بووه‌ كه‌ به‌غدادی تێدابووه‌ له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا".

ده‌شڵێت "ئه‌مریكییه‌كان توانیویانه‌ به‌ سه‌لامه‌تی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌یان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌، هه‌ر ئەو سەرچاوەیەش  له‌باره‌ی‌ ورده‌كاریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ و تونێله‌كانی‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ بوون زانیاریی پێداون".

کۆبانێ  ده‌شڵێت "ئەو سه‌رچاوه‌یه‌ له‌ نێو دڵی داعشدا بوو".


التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget