گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سنووری پارێزگای نەجەف دۆزرایەوە.


دەزگای شەهیدی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە،گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سنووری پارێزگای نەجەف لە باشووری عێراق، دۆزرایەوە و  درێژیی گۆڕەکە 400 مەترە و تەرمی هاووڵاتییانی عێراقی تێدایە.

 دەزگای شەهید پێی وایە ئەو کەسانەی لەو گۆڕە بە کۆمەلەدا نێژراون، هاووڵاتییانی راپەڕیوی باشووری عێراقن، کە لە ساڵی 1991 لە دژی رژیمی بەعس راپەڕینیان کرد، بەڵام شکستیان هێنا.

لە بەهاری 1991، هاووڵاتییانی باشووری کوردستان لە دژی رژێمی بەعس راپەڕین و توانییان لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەموو دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی رژێمی بەعس لەکوردستان دەر بکەن.

بەهەمانشێوەش هاووڵاتییانی باشووری عێراق لە دژی رژێمی بەعش راپەڕین، بەڵام ئەوان شکستیان هێنا و رژێم توانی ڕاپەڕینەکە سەرکوت بکات و هەزاران هاووڵاتیی راپەڕیویشی لەناوبرد.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget