سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە قەتەر


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی گرووپی بنچینەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە دۆحە، گەیشتە قەتەر.

کۆبوونەوەکانی گرووپی بنچینەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە دۆحە بەڕێوەدەچێت و لە کۆبوونەوەکەدا بە بەشداری سەرکردەکانی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و  ئەفریقا باس لە قەیرانەکانی ناوچەکە  و هەنگاوەکانی چارەسەکردنی قەیرانەکان و هەبوونی هاوئاهەنگی نێوان وڵاتان دەکرێت.

هاوشان لەگەڵ سەرکردەی چەندین وڵاتی دیکە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکاندا بەشدارە و بڕیاریشە کۆبوونەوەکە بۆماوەی دوو رۆژ بەردەوامبێت.

 لە کۆبوونەوەکەدا  قەیرانەکانی سووریا، یەمەن، سوودان و گرژییەکانی گەرووی هورمز و هەروەها چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە باکووری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکرێن.

التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget