مێركل لەگەڵ پۆتین تاوتوێی رێككەوتنی مۆسكۆ و ئەنقەرەی كرد


راوێژكاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێركل و سەرۆكی روسیا ڤلادیمێر پۆتین بە تەلەفۆن قسەیان كرد و باسیان لەو رێككەوتنە كرد كە لە گەڵ سەرۆكی توركیا سەبارەت بە باكوری سوریا ئەنجام درا.

كرملین لە بەیاننامەیەكدا وتی، پۆتین دەرەنجامی گفتوگۆكانی لەگەڵ سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان كە لە رێكەوتی 22ی ئۆكتۆبەر لە سۆچی ئەنجامدرا، بە مێركل راگەیاند، وتیشی، پۆتین جەختی لەوە كردۆتەوە ئەو رێككەوتنە لە بەرژەوەندی سەرجەم لایەنەكانە و سەروەری سوریا و سەلامەتی خاكەكەی دەگەڕێنێتەوە.

كرملین باسی لەوەشكرد، هەر لە گفتوگۆی هەردوو سەرۆك باس لە جێبەجێكردنی یاداشتەكەی توركیا و روسیا كرا كە سەقامگیری بۆ باكوری رۆژهەڵاتی سوریا دەگێڕێتەوە، سودی بۆ پرۆسەی سیاسی هەیە و كاری لیژنەی دەستوری سوریا كارا دەكات كە بڕیارە لە 30 ئۆكتۆبەری داهاتوو لە جنێڤ ببەسترێت.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget