حکومەتی عێراق داواکەی سەدری رەتکردەوە


حکومەتی عێراق داواکاری موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر، بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، رەتدەکاتەوە.

سەعد حەدیسی، وتەبێژی حکومەتی عێراقی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە ئێستادا کە پەرلەمان ئامادەیی ھەیە، بەپێی دەستور ناکرێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، هەڵبژاردنی پێشوەختە لەکاتێکدا دەبێت کە پەرلەمان خۆی ھەڵبوەشێنێتەوە، ئەو کارەش لە دەسەڵاتی پەرلەماندایە نەک سەرۆک وەزیران".

حەدیسی وتیشی: "لەبارەی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و پێکھێنانی کۆمیسیۆنێکی نوێی ھەڵبژاردن، حکومەت پێشتر بڕیاری لەسەر ئەمە داوە".

لێدوانەکەی وتەبێژی حکومەت، دوای ئەوەدێت دوێنێ، موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر، لە تویتێکدا داوای عادل عەبدولمەھدی، لەسەرۆکوەزیران، کرد بچێتە بەردەم پەرلەمان و داواکاری ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان و بەبێ بەشداری کردنی لایە سیاسییەکانی ئێستای دەسەڵات بکات.


التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget