وەزارەتی کارەبا چەند بڕیارێکی دەرکرد


وەزارەتی کارەبا بەمەبەستی رێکخستنی کاری پرۆژەکان و چاودێریکردن و بەدواداچوونی کارەکانی کۆمپانیاکان چەند بڕیارێکی دەرکرد.

ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا بڕیارێکی سەبارەت بەو کۆمپانیانە دەرکرد کە لەبواری پرۆژەکانی کارەبا کاردەکەن و تێیدا بڕیاردراوە (هەر کۆمپانیایەک لە ( 2) دوو پرۆژە زیاتری پێ سپێردرا( احالە) بێت چ لەسەر بودجەی تایبەت یا پلانی وەزارەت یاخود بودجەی نەوت بێت (جگە پرۆژەکانی بودجەی داهات ).

وەزارەتی کارەبا ڕاشیگەیاند " ئەم بڕیارە لەقازانجی خەڵک و جێبەجێکردنی پرۆژەکاندایە ئەمە وێڕای ئەوەی وەکو هاندان و پاڵپشتیەکیشە بۆ ئەو کۆمپانیانەی کارەکانیان لەکاتی خۆیداو بەپێی گرێبەست جێبەجێ دەکەن، بەپێچەوانەوە هەر کۆمپانیایەک کارەکەی خۆی بەپێی گرێبەست ئەنجام نەدابێت جگە لە لێپرسینەوە لەگەڵیدا کاری دیکەشی پێ نادرێت."

التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget