نیمار بۆ وەرزێکى تریش لە یانەى پاریسانجێرمان دەمێنێتەوە


یاریزانى بەرازیلى و ئەستێرەى یانەى پاری سانجێرمانى فەڕەنسى ئەم وەرزەش لە یانە فەرەنسیەکە دەمێنێتەوە.

رۆژنامەکانى فەڕەنسا بڵاویان کردەوە، نیمار چاوەڕێى گرێبەستى بەرشەلۆنەو ریاڵمەدرید بوو، بەڵام هیچ کام لەو دوو یانەیە گریبەستیان پێشکەش نەکردوە، و بۆ وەرزێکى تریش لە یانەى پاریسانجێرمان دەمێنێتەوە.

ڕۆژنامەکان ئاماژە بە ئەمەش دەکەن، ئەم وەرزەش دوا وەرز دەبێت ئەگەر یانەى پاریسانجێرمان نەیتوانى نازناوى چامپۆنسلیگ بەدەست بهێنێت ئەوا وەرزى داهاتوو  نیمار دەفرۆشێت.

بەلام پێگەی سپۆرتی کەتەلۆنی پێچەوانەی رۆژننامەکانی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە کە ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان و نێیمار لەسەر گەرانەوەی ئەو یاریزانە بۆ بەرشەلۆنە رێککەوتن .

 سپۆرت نوسیویەتی کە یانەی بەرشەلۆنە و پاریس بۆ گەراندنەوەی نێیمار لەسەر بڕە پارەیەک رێکەوتوون  ، ھەروەھا بەرشەلۆنە چەند مەرجێکیشی بۆ نێیمار داناوە کە بریتین لە کشانەوەی سکاڵاکەی لە یانەی بەرشەلۆنە ھەروەھا پەشیمان بونەوەی خۆی لە رۆشتنی لە یانەی بەرشەلۆنە و ویستی خۆی بۆ گەراندەوە بۆ یانەکە  بە ئاشکرا  رابگەیەنێت ، نێیماربش بەو مەرجانە رازی بووە و ھەموو شتێک کۆتایی ھاتووە.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget