نینۆ دوای ١٨ ساڵ ماڵئاوایی لە تۆپی پێ کرد


ئەستێرەی ئیسپانی فێرناندۆ تۆرێس-ی تەمەن ٣٥ ساڵ کە دواجار لە ریزی یانەی ساگان تۆسو-ی ژاپۆنیدا بوو، کۆتایی بە ژیانی تۆپی پێی هێنا.

فێرناندۆ تۆرێس کە یەکێکە لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ و هەڵبژادەی ئیسپانیا لە هەژماری تویتەری فەرمی خۆیدا وازهینانی خۆی لە ئەرکی یاریزانی ڕاگەیاند.


لە دەقی نوسینەکەیدا دەڵێت:

“لە دوای ١٨ ساڵی پڕ لە جۆش و خرۆش، کاتی ئەوە هاتووە خاڵی کۆتایی بۆ ژیانی تۆپی پێ دابنێم”.

ئەم ئەستێرە تەمەن ٣٥ ساڵە پێشتر لە ریزی هەریەکە لە یانەکانی لیڤەرپوڵ و چێڵسی و ئەیسی میلان و ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریکردووە دواجار دوای ١٨ ساڵ لە یانەی ساگان تۆسو وازهێنانی لە تۆپی پێ راگەیاند.

تۆرێس-ی ناسراو بە ‘ئەل نینۆ’ لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا بەشداری لە ١١٠ یاری کردووە و ٣٨ گۆڵیشی تۆمارکردووە.

هەر لەمبارەشەوە  فێرناندۆ تۆرێس ئاماژەی بەوە کردووە کەوا کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ساز دەکات و وەڵامی رۆژنامەنووسان دەداتەوە.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget