ماركۆس یۆرێنتی بەفەرمی په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌وه‌ كرد

به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی هه‌واڵی چوونی ماركۆس یۆرێنتی یاریزانیان بۆ ریزی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بڵاوكرده‌وه‌.

 یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندراوێكیاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌وا ماركۆس یۆرێنتی بۆ پێنج وه‌رز و به‌به‌های ٤٠ ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌وه‌ كردووه‌.

ئه‌و گرێبه‌سته‌ش له‌ كاتێكدایه‌، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی زیدان بۆ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریاڵ مه‌درید ناوبراو چه‌ند یاریزانێكی ده‌ستنیشانكردووه‌ و خستوونێتییه‌ لیستی فرۆشتنه‌كانه‌وه‌ كه‌ یۆرێنتیشی تیادابووه‌.

ماركۆس یۆرێنتی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ له‌ هێڵی ناوه‌ند یاریی ده‌كات و له‌ تیمی دووه‌می ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ هاتووه‌ته‌ تیمی یه‌كه‌م.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget