فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا: خستنە خوارەی فرۆكەی ئەمەربكا دوورە لە راستییەوە


فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا، رەتی دەكاتەوە فرۆكەی بێفرۆكەوانی وڵاتەكەی لەلایەن دئێرانەوە خرابێتەوە خوارەوە وەك ئەوەی بانگەشەی بۆ كردوە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا، ئەمڕۆ هەینی 8/11/2019 لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لە "تویتەر"رایگەیاندوە، ئەو راپۆرتانەی باس لە خستنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی دەكەن دوورە لە راستییەوە.

ئەو رەتكردنەوەیە لەلایەن فەرماندەی ناوەندی ئەمەریكا لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ هەینی (عەلیرەزا سەباحی) فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئێران رایگەیاند "سوپای ئێران فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە ئاسمانی پارێزگای خوزستان بەرلەوەی بە شوێنە هەستیارەكان بگات لە رێگەی مووشەكێكی سوپاوە خستۆتە خوارەوە".
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget