بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەكانەوە لە پارێزگای بەسڕە، كونسوڵخانەی كوەیت چۆڵكرا .
رۆژنامەی رەئیی كوەیتی لەزاری دیپلۆماتكارەكانی وڵاتەكەی بڵاویكردەوە "سەرجەم كارمەندانی كۆنسوڵخانەی كوەیت لە بەسڕە كشێنراونەتەوە ئەمەش بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەكانەوەیە لەو پارێزگایە".
ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لەشاری بەسرە بەردەوامەو بەم هۆیەشەوە رۆژ بەرۆژ رەوشی شارەكە ئاڵۆزتر دەبێت و تائێستاش چەندین كونسڵخانەی وڵاتان بارەگاكانیان چۆڵكردووەو بۆ وڵاتەكانیان گەڕاونەتەوە.
إرسال تعليق