ماری له‌ ماڵه‌كه‌ى به‌خێو ده‌كرد به‌ڵام له‌كۆتایدا کارەسات روویدا


پۆلیسى ئه‌مریكا له‌ ولایه‌تى ئیندیانا ته‌رمى ئافره‌تێكیان به‌ خنكاوى دۆزیه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ى مارێك خۆی له‌ قوڕگى ئاڵاندووه‌.

رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یلی بریتانى بڵاویكرده‌وه‌: پۆلیسی ئه‌مریكا ته‌رمى ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 36 ساڵىان بە ناوى "لورا هورست"ه‌ بە خنكانه‌وه‌ى دۆزیه‌وه‌،  له‌رێگه‌ى مارێكه‌وه‌  گیانى له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ به‌خێوى كردووه‌.

دراوسێكانى لۆرا ده‌ڵێن" لۆرا "حه‌ز و ئاره‌زووى به‌خێوكردنى ماری هه‌بووه‌ و عاشقی ئه‌و جۆره‌ گیانەوەره‌ بووه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر هاوڕێكانى پێیان ووتوه‌ كه‌مار ئامانى نییه‌ به‌ڵام ئەو هەر  سور بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و حه‌زه‌ى خۆی و 120 ماری له‌ ماڵه‌كه‌یدا به‌خێو كردووه‌.

دراوسێكانى لۆرا ده‌ڵێن گوێیان له‌ده‌نگى هاواری لۆرا بووه‌ به‌ڵام زۆری پێنه‌چووه‌ و ماره‌كه‌ توانیویه‌تى به‌خێرای كۆتای به‌ژیانى لۆرا بهێنێت.

پۆلیس كاتێك ته‌رمى لۆرایان دۆزیه‌وه‌ مارێك كه‌درێژیه‌كه‌ى دوو مه‌تر و نیوبووه‌ خۆی له‌ ملی ئاڵاندووه‌.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget