سەرۆك وەزیرانی لوبنان دەست لەكاركێشانەوەی ڕاگەیاند


ئەمڕۆ سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان دوای فشاری زۆری خۆپیشاندەران، بڕیاریدا دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە.

سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و وتی: لەپێناو بەرژەوەندی و ئاسایشی وڵات دەستلەکاردەکێشمەوە.

سەعد حەریری، سەرۆك وەزیرانی لوبنان لە وتارێكدا بۆ خۆپیشاندەران ڕایگەیاند، كە بڕیارمدا دەست لە پۆستی سەرۆك وەزیران بكێشمەوە.

وتیشی، “دەستلەكاركێشانەوەكەم وەك وەڵامێكە بۆ خواست و داواكاری شەقام و خۆپیشاندەران”.

ئاشكراشی كرد، كە بەرەو كۆشكی كۆماری (بعبدا) بەڕێدەكەوم بۆ پێشكەش كردنی دەستلەكاركێشانەوەكەم بە سەرۆك كۆمار.

ئەمڕۆ لە سیانزەهەمین رۆژی خۆپیشاندانەکانی لوبناندا، خۆپیشاندەران پردی رینگیان گرت، کە وێستگەکانی بەیروتی پایتەختی تێدایە، بەمەش هاتوچوی ئەو شارەیان راگرت و لە ئەنجامدا پێکادانێکی توند لەنێوان خۆپیشاندەران و هاوڵاتیانی لوبناندا رویدا.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget