قایمقامی خورماتوو هەڵهات


قایمقامی خورماتوو بەهۆی گەندەڵیەوە فەرمانی دەستگیر كردنی بۆ دەرچووە و لە بەیانیەوە چەند جارێك هێزێكی ئەمنیی بۆ دەستگیر كردنی چونەتە شوێنی كارەكەی  بەڵام هەڵهاتووە. 

حەسەن زەینەلعابدین، قایمقامی قەزای دوزخورماتوو کە  بە رەگەز تورکمانە، بەهۆی دۆسیەیی گەندەڵی لە رابردوودا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە و لە ئێستادا هەڵهاتووە. لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هیزێكی تایبەت بە مەبەستی دەستگیرکردنی چەندین جار چونەتە نوسینگە و ماڵكەی  بەڵام نەیانتوانیوە دەستگیری بكەن. 

بەگوێرەی زانیارییەکان   فەرمانی دەستگیر كردنەکەی  پەیوەندی بە پۆستەكەی ئێٍستایەوە نیە وەک قایمقامی ئەو شارۆچكەیەیە بەڵكو پەیوەندی  بە دۆسیەیەكی ترەوە هەیە كە لەو کاتەی کە بەرێوەبەری تەندروستی پارێزگای سەڵاحەدین بووە. 


التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget