یونسكو سلێمانی وەك شارێكی ئەدەبی داهێنەر لە جیهاندا ده‌ناسێنێت


ڕێكخراوی یونسكۆ، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فەرمی شاری سلێمانی وەك یەكێك لە شارە داهێنەرەكانی دنیا لە بواری ئەدەبدا ناساند.


به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێك، لە ئاهەنگی ڕۆژی شارە جیهانیەكاندا، یونسكۆ ٦٦ شاری تری جیهانی خستە لیستی شارە داهێنەرەكانی جیهانەوە وشاری سلێمانیش بوویە ئەندامێكی تۆڕی جیهانیی ٢٤٦ شاری داهێنەری یونسكۆ. 


لەم تۆڕەدا، شارەكان لەڕێی كاری داهێنەرانەوە برەو بە پەرەپێدانی خۆیان دەدەن لە بوارەكانی ئەدەب ومۆسیقا وهونەری فۆلكلۆریی وخۆراكسازیی ودیزاین وهونەری میدیایی وفیلمسازییدا. 


به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئەم دەسكەوتە بەرهەمی هەوڵی دڵسۆزانە وكاری پێكەوەیی پارێزگاری سلێمانی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر)، وبەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری وهونەری سلێمانی بابەكر دڕەیی وگروپی كەشكۆڵی زانكۆی ئەمریكییە، بەتایبەت هەریەك لە د. مێری لابرۆس ود، دەیڤید شووك ومحمد فاتح وشێنێ محمد وپشتیوان كمال.

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget