عادل عەبدولمەهدی مەرجەكانی دەستلەكاركێشانەوەی ئاشكرا کرد


سەرۆكوەزیرانی عێراق لە وەڵامی موقتەدا سەدر دەڵێت، دوو رێگە هەیە بۆ دەستلەكاركێشانەوەم، یان لە ماوەی 60 رۆژدا لەڕێگەی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، یان ئەوەتا  بۆ دروستكردنی كابینەیەكی نوێ لەگەڵ هادی عامری رێكبكەوە. 


عادل عەبدولمەهدی، ئەمڕۆ سێشەممە 29-10-2019 پەیامێكی بۆ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر نارد و رایگەیاند "حكومەتی كاربەڕێكەر چارەسەری دۆخەكە ناكات و دەتوانن لەگەڵ هادی عامری حكومەتێكی نوێ پێكبهێنن".


سەرۆكوەزیرانی عێراق وتیشی بەم مەرجانە  ئامادەم بۆ دەستلەكاركێشانەوە، بەڵام بەپێی یاسا دەبێ پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget