ئیسپەر:رووبەڕوی هەر هەوڵێک دەبینەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی کێڵگەنەوتییەکانی ژێر دەسەلاتی هەسەدە


وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، رووبەڕوی هەر هەوڵێک دەبینەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی کێڵگەنەوتییەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات،تەنانەت ئەگەر هەوڵەکە لەلایەن حکومەتی سوریا و روسیاشەوە بێت،دەبێت داهاتی نەوتی کێلگەکان بۆ هەسەدە دەبێت.

مایک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەمیانی  کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە خاڵە ستراتیژییەکانی  باکوری سوریا ماونەتەوە، تاوەکو داعش دەستی نەگات بە سامانە سروشتییەکانی ئەو ناوچەیە و بە توندی رووبەڕوی هەر هێزێک دەبنەوە کە ببێتە مایەی مەترسی لەسەر سەربازەکانیان لە ناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی سوپای ئەمریکا رێگە بە هێچ هێزێک نادەن  تەنانەت  هێزەکانی حکومەتی سوریا و روسیاش بێت گەر بیانەوێت لە کێڵگە نەوتییەکان نزیک ببنەوە.

وتیشی ، داهاتی کێڵگە نەوتییەکانی باکوری سوریا  دەبێت بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات بێت   تاکو  بتوانێت مووچەی هێزەکانی دابین بکات کە پارێزگاری لە چەکدارە زیندانیکراوەکانی داعش دەکەن.


إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget