له وڵاتى میسر یارییه‌كانى جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌فریقیا ده‌ستیپێكرد و قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كانیش تاوه‌كو رۆژى 2-7-2019 له چه‌ندین یاریگه‌ى جیاوازى ئه‌و وڵاته به‌رێوه‌ده‌چێت.
پاڵه‌وانێتى جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌فریقیاى 2019 له وڵاـى میسر دهستیپێكردو خاوه‌ن ماڵیش میسر به بردنه‌وه جامى ئه‌فریقیاى كرده‌وه و یه‌كه‌م سێ خاڵى بەدەستهێنا .
له‌سه‌ر یاریگه‌ى قاهیره‌ى نێوده‌وڵه‌تى له یارى كرانه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتییه‌كه، هه‌ڵبژارده‌ى میسر روبەرووی یانەی زیمبابۆى بویەوەو توانى به ته‌نیا گۆڵێكى تریزیگێت یارییه‌كه بباته‌وه .
پاڵه‌وانێتییه‌كه بۆ یه‌كه‌مجاره به به‌شدارى 24 هه‌ڵبژارده به‌رێوه‌ده‌چێت و بڕیارە رۆژانه‌ش له چه‌ندین یاریگه‌ى جیاوازەوە یارییه‌كان به‌رێوه‌بچن.
إرسال تعليق