داوای رۆشتنی ڤاڵڤێردی و نەگەرانەوەی نەیمار دەكرێت


هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە لە راهێنەرەكەیان و نەیمار نیگەرانن و داوا دەكەن راهێنەرەكەیان دوور بخرێتەوە و رێگا بە نەیماریش نەدرێت بگەڕێتەوە یانەكە. 

رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی نزیك لە یانەی بەرشەلۆنە راپرسیەكی لە نێو هاندەرانی یانەكە ئەنجامدا و زۆربەی هاندەرانی كە بەشدارییان لە راپرسیەكەدا كردووە داوا دەكەن رێگە بە نەیمار نەدرێت جارێكی دیكە بگەڕێتەوە یانەكەیان.

بە گوێرەی ئەو راپرسیە %71.2 گەڕانەوەی ئەو یاریزانەیان بە نەخێر وەڵام داوەتەوە لەبەرامبەردا %28.8 لەگەڵ گەڕانەوەی ئەو یاریزانەن.

رۆژنامەكە راپرسیشی لە بارەی راهێنەری یانەكە كردووە و پرسیویەتی ئایا رازین بە مانەوەی ڤالڤێردی راهێنەر، زۆربەی هاندەران بەم بریارە رازی نین و داوای دورر خستنەوەی ئەو راهێنەریان کردووە.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget