کۆپا ئەمێریکا .. چیلی سەرکەوتنی بەسەر ئیكوادۆر بەدەستهێنا


لەچوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا هەڵبژاردەی چیلی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیكوادرۆر یاری كرد.

لەگەڵ دەستپێكی یارییەكە یاریزانانی هەڵبژاردەی چیلی بە هێرش بردن دەستیانپێكرد تا لە خولەكی (8)ی یارییەكەدا خۆسێ ڤۆنزالیدا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی (26)ی یارییەكەدا ئینیەر ڤالەنسیا بە لێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری بۆ هەڵبژاردەی ئیكوادۆر تۆماركردەوەو نیوەی یەكەمی یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتایهات.

لە نیوەی دوەی یارییەكەدا یاریزانانی هەڵبژاردەی چیلی كە هەڵگری نازناوەكەن فشارەكانیان بۆ سەر تۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەی ئیكوادۆ چڕتركردەوە تا لە خولەكی (51) ئەلێكسیس سانچێز گۆڵی دوەم و بردنەوەی بۆ هەلبژاردەكەی تۆماركرد.

سەرئەنجام هەڵبژاردەی چیلی یارییەكەی بە دوگۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ بردەوەو سانچێز و هاوڕێكانی خۆیان گەیاندە قۆناغی دوەمی پاڵەوانێتییەكە.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget